درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی مه‌عدەنی سونگوونی وه‌رزەقان
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی “سونگوونی” وه‌رزەقان له سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتندا له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی سەرکوتگەری پۆلیس هێرشیانكرده سه‌ریان و پێنج كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌ندی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مسی “سونگوون” كۆبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكارانی مانگرتوو كردووە تاكوو كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن. به‌ڵام كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندوە: تا گه‌یشتن به خواستەکانیان درێژه به مانگرتنەکەیان دەدەن، دواتر هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیانكرده سه‌ر كرێكاران و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.