فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران له‌ ئێران
دوشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۱   |  20-06-2022

رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، له‌ درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران و بازاڕییان له‌ ئێران، كاسبكارانی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، یه‌زد، هندیجان، خۆڕه‌م ئاوا، و كووهچناری ئۆستانی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ماڵیاتی ساڵانه‌، گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانیان داخست و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، بازاڕییانی تاران، ئیسفه‌هان و یه‌زد سه‌ره‌ڕای بوونی كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی، پاش داخستنی دووكانیان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌شاری تاران خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. هێزه‌ سەرکوتگەرەکانی ڕژیم له‌شاری تاران گازی فرمێسكرێژ و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌كار بردووه‌ به‌ڵام خه‌ڵك به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌وڕوویان بوونه‌ته‌وه‌. بازاڕییانی مانگرتوو خوازیاری په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی كاسبكاران و بازاڕییان ئێران به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.