فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکرانەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان
سێشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۲   |  18-04-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان دوای ٧٦ ڕۆژ بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەم شارە درێژکراوەتەوە.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاروین نیک پەی لەماوەی ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەرکرانیدا، ماوەی یەک مانگی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە تێپەڕاندووە و جارێکی دیکە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە مەریوان گواستراوەتەوە.

ئاروین نیک پەی، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممەی پارەکە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە و لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، جارێکی دیکە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوە.
ئەم لاوە دەستبەسەرکراوە لە ماوەی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکرانیدا تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەرچەشنە چاوپێکەوتنێک بێ بەریبووە.
ئاروین نیک پەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.