فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکرانەوەی حوکمی دەستبەسەر کرانی فەرەیدوون سوڵتانی
دوشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۳   |  25-11-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، فەرەیدوون سوڵتانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تیکاب پاش دوو ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی تیکاب، بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە، فەرەیدوون سوڵتانی لە دادسەرادا ئامادە بووە و داواکارییەکەی بۆ ئازادیی کاتی بە دانانی بارمتە ڕەت کراوەتەوە. لە درێژەدا ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی درێژەدان بە لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، فەرەیدوون سوڵتانی، هاووڵاتیی خەڵکی تیکاب لەلایەن هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە تیکاب دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. تاکوو ئێستا، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.