فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکرانەوەی سەرلە نوێی ماوەی دەستبەسەر کرانی ئەمجەد ساڵحزادە
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساڵحزادە تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز کە چوار مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەریدا تێپەڕ کردووە، بۆ جاری سێیەم دڕێژ کرایەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو نەخۆشیی کۆئەندامی هەرسکردنی هەیە و هێزی جەستەیی نییە کە ماوەیەکی زۆر لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو سەرەتا بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە سنە، دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز و لە کۆتاییدا جارێکی دیکە بۆ سنە گواسترابوویەوە.ئەمجەد ساڵح‌زادە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە کۆتاییەکانی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامیی” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.