
محەممەد ئەڵڵاڕەزایی، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری دێهگولان، لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. شایانی باسە، بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لەم دواییانەدا درێژ کراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چارەنووسی محەممەد ئەڵڵاڕەزایی، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دێهگولان سەرەڕای تێپەڕبوونی ۳۱ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستاش نادیارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. محەممەد ئەڵڵاڕەزایی ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری دێهگولان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.