درێژکرانەوەی مۆڵەتی دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری شاری سنە
دوشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۳   |  24-02-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای ڕژیم لە شاری سنە، بە بنەماڵەی “کەماڵ ئاخرتی” و “جەلیل محەممەدی” لە چالاکانی کرێکاری ئەمشارەی ڕاگەیاندووە کە ماوەی دەستبەسەر کرانی ئەم دوو کەسە بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە جەلیل محەممەدی بەهۆی نەخۆشی و پێنەبوونی دەرمانەکانی، لە دۆخێکی ناجێگیری تەندرووستی دایە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.