فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکرانەوەی مۆڵەتی دەستبەسەر کرانی ئەمجەد ساڵحزادە
هەینی ۰۸-۰۱-۱۴۰۴   |  28-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساڵحزادە هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، پاش دوو مانگ، بۆ جارێکی دیکە درێژ کراوەتەوە و ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای بارودۆخی نەگونجاوی جەستەیی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەخۆشیی گەدەی ئەمجەد ساڵحزادە لە ماوەی ۲ مانگ و ۵ ڕۆژ دەستبەسەربوونی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەدا خراپتر بووە. ئەو سەرچاوە هەروەها رایگەیاندووە کە ئەمجەد ساڵحزادە حەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی سەقزەوە بۆ سنە دەگواسترێتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەمجەد ساڵحزادە ڕۆژی سێشەممە ۲ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.