درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی خزر ڕەسوول مروەت، چالاکی مەدەنیی
سێشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۴   |  02-12-2025

بڕیاری دەستبەسەربوونی خزر ڕەسوول مروەت (شەماڵ)، چالاکوانی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو، دیسان درێژ کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو بونەتەوە، لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی مەهاباد بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ئەم چالاکوانە بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کردووەتەوە.