فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی سەقز
سێشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۲   |  17-10-2023

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بڕیاری دەستبەسەرکردنی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز و لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی ئەو شارەی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە. ناوبراو ئێستا لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە ڕاگیراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شێرکۆ حیجازی کە پێشتر بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجەدرابوو، نزیکەی دە ڕۆژە کە لە هەرچەشنە پەیوەندی گرتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە. هەروەها هاوکات لەگەڵ ڕێگریکردن لە پەیوەندی گرتنی شێرکۆ حیجازی، ناوەندە ئەمنییەکان گوشارەکانیان لەسەر ناوبراو زۆرتر کردووە و لە هەرجۆرە وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بە بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە ڕێگری دەکەن. ئەو چالاکە مەدەنییە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، بە لێدان و کوتان لە شەقامی “شوهەدا”ی شاری سەقز و لە نزیکی شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا. هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەرکردنی خستبوویانە نێو سندووقی ئۆتۆمبێلێک و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.