فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
پێنجشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۲   |  21-12-2023

بڕیاری دەستبەسەرکرانی عادڵ پیرۆزی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی مەریوان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە. ناوبراو مانگی پێشووی لە دەستبەسەربووندا تێپەڕ کردووە و لەم دوایییانەدا بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەی ڕژیم بۆ سنە گواستراوەتەوە. بڕیاری دەستبەسەرکرانی عادڵ پیرۆزی، لاوی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژکراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەگەڵ درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی عادڵ پیرۆزی، ئەو بەندکراوە سیاسییەی پێشوو، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە مەریوان بۆ دەستبەسەرگەیەکی دیکەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواستراوەتەوە. شایانی باسە کە بارودۆخی دەروونی و جەستەیی دایک و باوکی بە تەمەنی عادڵ جێی نیگەرانییە و باوکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکیشی توانایی جووڵانەوەی پێشووی خۆی لە دەستداوە. شایەنی باسە کە، عادڵ پیرۆزی، لەماوەی پێشوودا بێجگە لە بێبەشبوونی لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەریکراوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەرکرابوو.