فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژکردنەوەی حوکمی زیندانی خەبات وەیسی
هەینی ۱۵-۰۴-۱۴۰۳   |  05-07-2024

حوکمی بەندکرانی خەبات وەیسی لە دەستبەسەر کراوان و بریندارانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە و بە گوشار و دۆسییەسازیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، لە ١٥ مانگ بەندکرانەوە بۆ ٤٣ مانگ بەرز کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حوکمە ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی سێ دۆسییەی دەستبەسەرکران، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و ڕەوانەکردنی بۆ دادگای پێداچوونەوەی سنە دەر کراوە. شایانی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگاکانی مەریوانەوە لە پێوەندی لەگەڵ دۆسییەی یەکەمی خۆی، بە ١٥ مانگ بەندکران و لە دۆسییەی دووهەمدا بە دەستبەسەرکران بۆ ماوەی ٢٢ مانگ حوکم دراوە، بەڵام دادوەر بە هۆی لاوبوونی بە بێتاوانی ناساندووە. هەروەها خەبات وەیسی سەبارەت بە ئاخرین دەستبەسەرکرانی، کەوتووەتە بەر لێبوردن. بەم حاڵەوە بە گوشار و دۆسییەسازیی ئیتلاعاتی مەریوان هەموو ئەم دەستبەسەر کرانانە لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و لە کۆتاییدا بووە هۆی دەرچوونی حوکمی ٤٣ مانگ بەندکران بۆ ئەم خوێندکارە ناڕازییە.