درێژی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی فوولادی سەیادان لە ئەبهەر
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی کارخانەی “فوولاد سەیادان”، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر دەروازی چوونە ژوورەوەی ئەم کارخانەیە و دواتر لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی ئەبهەر، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەدوای ناڕەزایەتی ڕۆژی ڕابردووی ئەم کرێکارانە، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ئەندامانی شوڕای تەئمین و نوێنەرانی کرێکاران لە شوێنی فەرمانداریی بەڕێوەچووە. لەم دانیشتنەدا، سەرئەنجام دیاری کرا کە کارفەرما دەبێ هەتا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، بە دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی، بەشێک لە حەقدەست و مەزایای دوو مانگی ڕابردووی کرێکاران پەرداخت بکات.