ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، له چه‌ند شاری كوردستان بازاڕیان دووكانه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا خۆپێشاندانه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی له چه‌ند شاری ئێران ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان و بانه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دووكانه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، ئیلام، كرماشان، سنه، دێولان و كامیاران به‌داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له شاری سنه ماتۆڕێكی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئاگردرا.
له شاری مه‌شهه‌د لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر یه‌گانی نیشته‌جێ بوونی مه‌لاكان و ماڵه‌كانیان ئاگردا و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی به‌سیج و سپای پاسداران و زیانیی زۆریان پێ گه‌یاندن.
له شاری به‌نده‌رعه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژبه ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
له‌شاری ئه‌هواز خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ خۆپێشاندانیان كرد.
له شاری شیراز خه‌ڵكی ئه‌و شاره بە ڕێبه‌ندان و وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داگیر كرد.
له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
له ئیسفه‌هان و گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.