فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ئاخێزە جەماوەریەکان لە ئێران
سێشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۱   |  25-10-2022

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ سی و نۆهه‌مین ڕۆژ خۆپیشاندانه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌كانی تاران ، قاییم شه‌هر، سه‌رده‌شت و مه‌هاباد دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بووه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئه‌م شارانه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و شەقامەکانیان كردبووە گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. له‌ شاری مه‌هاباد ڕێگای هاتوچووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان داخست و له‌ شه‌قامه‌كانی كاروون و جه‌یحوون ی شاری تاران دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی درووشمیان وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و له‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تیی و ئاگردانی لاستیك خۆپیشاندانه‌كانیان درێژە پێدا.