فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی بۆمبارانی سنوورەکانی ئامێد لەلایەن تورکیەوە
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ پووشپەر، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی دەوڵەتی تورکیە بۆ جارێکیتر سنووری ئامێدیان له‌ باكووری ئوستانی دهۆک بۆمباران كرد‌.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو شوێنانەی کە بۆمباران کراون دەکەونە ناو زنجیرە چیای مەتینا لەنزیک گوندی “کۆهەرزیی” سەر بە ناوچەی ئامێد و هەتا ئێستا لە سەر زیانەکانی ئەو بۆمبارانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە رۆژی چوارشەممە، تۆپخانەکانی سپای تورکیە هاوینە هەواری “پەرەخ”یان لە ئیدارەی زاخۆی سەر بە ئوستانی دهۆک بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا ٩ توریستی عێراقی گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوو.