فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی بێکاربوونی شەش کرێکاری دامەزراوەی کێشت و سەنعەتی مەکران
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

بەپێی زانیارییەکان، شەش کرێکاری پەیمانی یەکێک لە دامەزراوەکانی ژێرچاوەدێری شیرکەتی کێشت و سەنعەتی مەکران، بەدوای دوو مانگ بەدواداچوونیان سەبارەت بە هۆکاری دەرکرانیان لەم شیرکەتە، هێشتا لە لایەن خاوەنکارەوە هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، ١٢ کەس لە کرێکارانی پەیمانی خەڵکی گوندی “چگردان لاش” لە بەشی کهیر سەر بە شارستانی کنارک، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر کارەکانیان دەرکرابوون. شایانی باسە، بەدوای ماوەیەک، شەش کەس لەم ١٢ کەسە گەڕابوونەوە سەر کارەکانیان، بەڵام هێشتا بارودۆخی شەش کرێکارەکەی دیکە دیار نییە و بەدواداچوونەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.