درێژەی بەئامانج کردنی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024
لەدرێژەی بە ئامانج کردنی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێکی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی ڕۆیشتن بۆ کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانان، خەلیل چەلەبی، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە سنووری بانە، بە سەختی بریندار کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە بەشی پشتدا بە سەختی بریندار کراوە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران نەشتەرگەری بۆ کراوە.