فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی تۆپباران کردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سێهه‌م رۆژ بنکەکاه‌كانی حیزبی دیمۆكرانی كوردستانی ئێرانی لە سەر سنوور به‌ چڕی بۆردوومان كرد و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له‌ جموجوڵی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی شنۆ و پیرانشار ده‌كه‌ن.
به‌ گوێرەی هەوالەکان، هێلیكۆپته‌ره‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كانی بانه‌، پیرانشار، شنۆ و سنه دا‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌ و تۆپخانه‌كانی ڕژیم بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناوچه‌ سنوورییه‌كانیان بۆردوومان کرد. سپای پاسداران جموجوڵه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌ زیادكردووه‌ و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌.