درێژەی خۆپیشاندانی خویندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان
پێنجشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۱   |  27-10-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قۆتابییان و خوێندكارانی زانكۆه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاتنە سه‌رشه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له شارەکانی “سەقز” “سنە” “تاران” “ئێسفەهان” “ئەراک” “قوم” “ئەردەبیل” “قه‌زوێن” “كه‌ره‌ج” “ئه‌هواز” “هه‌مه‌دان” “كرماشان” و زۆر شاری دیكه لە حەوشەی قۆتابخانه‌كان و زانكۆه‌كان و تەنانەت شەقامەکانی شارەکان بە وتنەوەی دروشمی سیاسی و فڕێدانی له‌چكه‌كانیان خۆپیشاندانیان دژی ڕژێم به‌ڕێوه‌برد،شایانی باسه له ناوچه‌ی “مێرئاوا” سه‌ربه شاری بۆكان هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووته سه‌ر قۆتابیانی پۆله سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تێكهه‌ڵچوون.