فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندانی سەراسەری خانەنشینکراوان لە ئیران
یەکشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۱   |  17-07-2022

ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە دەیان شاری ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
خانەنشینکراون لەو ناڕەزایەتیانەدا سەبارت بە وڵام نەدانەوە بە داواکارییەکانیان دروشمیان لە دژی دەسەڵاتدارانی باڵای ڕژیمی ئیسلامیی داوەتەوە.
خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی کە چەندین مانگە بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن ئەمجارە لە تاران، کرمانشا، ئەراک، هەمەدان، ڕەشت، کرمان، ئەهواز، مەشهەد، زەنجان، یەزد، دێزفول، بابۆل و زەنجان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەڕێوە برد.