درێژەی خۆپیشاندانی نارەزایەتی خانەنشینکراوان
پێنجشەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۱   |  09-06-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان، هاوكات لە چه‌ندین شاری ئێران، خانەنشینکراوان سێیەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد. له‌شاری تارانیش خانه‌نشینكراوان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی باری ژیان و كه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌به‌رده‌م “خانه‌ی كارگه”ی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
خانەنەشینان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تەنیا ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: “به‌م گرانی و هه‌ڵاوسانه و به حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی هه‌ژاری، ناتوانین ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان دابین بكه‌ین. به‌شدرابووان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.