درێژەی خۆپیشاندانەکان لە لۆس ئانجلێسی ئەمریکا
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکان بە سیاسەتی دژە کۆچبەرانەی دەوڵەتی تڕامپ، شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوەم هاتنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی دۆشەو، بینای شارەداریی لۆس ئانجلێس لە لایەن خەڵکەوە گەمارۆ دراوە و خۆپیشاندەران هێرشیان بردووەتە سەر بارەگاکانی پۆلیس. لە لایەکی دیکەوە، ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانە فراوانەکانی لۆس ئانجلێس دژبە بڕیاری تڕامپ بۆ دیپۆرت کردنەوەی کۆچبەران، گەیشتووەتە سان فرانسیسکۆ و هەروەها ناڕەزایەتییەکانی کالیفۆرنیاش، گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە.
پۆلیسی سان فرانسیسکۆ ڕایگەیاندووە، لە گرژییەکانی دوێنێ شەو، ٦٠ خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.