فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خوێندکاران
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆكانی زۆربه‌ی شاره‌كان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و تێكهه‌ڵچوون له‌ گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
خوێندکارانی زانکۆکانی ‘هۆنه‌ر”، “مێعماری” تاران، “زانکۆی ئازاد کەرەج” و هەروەها خوێندکارانی شاره‌كانی سنە، سەقز، ئێسفەهان، شیراز، ئەراک، قوم، ئەردەبیل، کەرەج و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایەتی و خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.