فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەرکرانی ئەسعەد سدیقی چالاکی مەدەنی شاری سەقز
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی “ئەسعەد سدیقی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، ناوبراو لەو ماوەیەدا لە هەر چەشنە دەستپێڕاگەیشتنێک بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی “کاومەلە” و دەستبەسەریان کرد. ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز و خەڵکی گوندی “کاومەلە” سەر بە شاری سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.