فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەرکرانی رۆژنامەنووسێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022

وێڕای تێپەڕبوونی ۵٣ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی مەسعوود کورد پوور، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. مەسعوود کورد پوور ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانان، دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو چوار ڕۆژ پاش دەستبە سەر بوونی بۆ بەندیخانەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لەو شارەدایە.
ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەتی میللی دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی دەستبەسەربوونی مەسعوود کورد پوور تاکوو ئێستا پارێزەرەکەی چەندین جار داوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ناوبراو کردووە کە لەلایەن ناوەند و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ئەو داخوازییە ڕەت کراوەتەوە.

شایانی باسە کە مەسعوود کورد پوور یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کوردستانە کە خاوەن، ئەزموون و ڕابردوویە لە ڕۆژنامەنووسیدا و لەو بوارەشدا بەردەوام چالاک بووە، پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.