فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەرکردن و بانگ کردنی چالاکانی کرێکاری لە کوردستان
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
درێژەی دەستبەسەرکردن و بانگ کردنی چالاکانی کرێکاری لە کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن و بانگ کردنی چالاکانی کرێکاری لە کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئیقباڵ شەبانی” خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. هەروەها هەر ئەمڕۆ لە لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفونییەوە دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی “ڕامین کەریمی” و “عیسا مۆرادی” بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان بۆ ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراون.