درێژەی دەستبەسەریی شەعبان موحەممەدی، مامۆستای خەڵکی مەریوان
شەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۰   |  05-02-2022
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەستبەسەریی شەعبان موحەممەدی مامۆستای ٤٧ ساڵەی خەڵکی مەریوان، ناوبراو هەروا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەدا ڕاگیراوە و لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا تەنیا یەکجار لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی تەلەفونیی بووە.
ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی ڕێبەندان لە بەرامبەر فەرمانداریی مەریوان بە مەبەستی مەحکووم کردنی دەستبەسەریی شەعبان موحەممەدی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەدەبەن.