درێژەی دەستبەسەر کرانی داوود ڕەزەوی لە زیندانی تاران
یەکشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۱   |  22-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتی سەندیکای شیرکەت واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و دەورووبەر، “داوود ڕەزەوی” هەروا لە زیندانی تاران ڕاگیراوە و بیلاتەکلیفە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “داوود ڕەزەوی” هەڵسووڕاوی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، چوار مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و هەتا ئێستا هەروا بە بێ ڕوون بوونەوەی پەروەندەکەی لە زیندانی گەورەی تاران ڕاگیراوە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ دڵنیابوونەوە لە بارودۆخی ڕۆڵەکەیان، هەتا ئێستا لە لایەن بەرپرسانەوە وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.