درێژەی دەستبەسەر کرانی فەڕشاد شوکڕوڵڵا لە ئیتلاعاتی سنە
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، فەرشاد شوکروڵڵا، ماوەی ٤٧ ڕۆژە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی لە سنە لە دەستبەسەریدایە و بارودۆخی ناوبراو نادیارە.
فەرشاد شوکروڵڵا، لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافە سەرەتاییەکان وەکوو چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی هێرش بۆ سەر ماڵی فەرشاد شوکروڵڵا، ئەم هاووڵاتییەیان لە سەقز دەستبەسەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراو لەوانە مۆبایل و کامپیوتێرەکەی دا گرتبوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.