فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی ماشەڵڵا کەرەمی
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماشەڵڵا کەرەمی، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی کوردستان، ماوەی مانگێک و ١٤ ڕۆژە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کەرەج ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا جیا لەوەیکە هەر لە ژووری تاکەکەسیدا بووە، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەشی بێبەری و بێبەش کراوە.
شایانی باسە، سیروان کەرەمی، کوڕی ماشەڵڵا و هاوژینەکەی سیروان لەژێر گوشاری چڕوپڕی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندا بوون و هەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێت هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر ڕەوتی ئەو دۆسیەیە و بارودۆخی دەستبەسەربوونی ماشەڵڵا کەرەمی بڵاو بکەنەوە. هەروەها ئەمیرحسێن کووهکەن، پارێزەری بنەماڵەی کەرەمی کە ئەویش پاش ئەوەی ڕۆژی ٨ی خەرمانان بانگ کراوە، دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەج لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم خەریکن دۆسیەیەک بۆ ماشەڵڵا کەرەمی و ئەمیرحسێن کووهکەن دروست دەکەن و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەو دوو هاووڵاتییە، لە لایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییانەوە بە چڕوپڕی لەژێر گوشاردان.