فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی بەهایی لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024

لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی بەهایی، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، “شاهین موەدەت” و هاوژینەکەی “سوودابە مەهدی نژاد” دانیشتووی شاری گورگان، ناوەندی پارێزگای گوڵستان، لە ماڵەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە بەهاییە، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی، کتێبی دینی و دەزگای کامێرای چاودێری ماڵەکەیان گرتووە. هەروەها کەرەستەی ئەلیکترۆنیی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیان پشکنیوە و لەو کاتەدا فیلمیان هەڵگرتووەتەوە. شایانی باسە، سوودابە مەهدی نژاد پێشتر بە هۆی باوەڕە ئایینییەکانییەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم کرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بەهاییە لەبەر دەستدا نییە.