
لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە سەرپێڵ زەهاو، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “دانا ئەحمەدی”، “پویا دڵجوو” و “یووسف ڕەنجبەر”، لەمشارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە لەگەڵ ٨ هاووڵاتی دیکە بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی پۆست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد دەستبەسەرکران. دانا ئەحمەدی، پویا دڵجوو و یووسف ڕەنجبەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەرکران. هاوکات، کاوەی سۆرهرابی، ئومید ساڵحی تەمەن ١٧ ساڵ، ئەیمەن سەفایی تەمەن ٢١ ساڵ، کۆمار ساڵحی تەمەن ٢٣ ساڵ، هێمن پالانی تەمەن ٢٥ ساڵ، عرفان مۆرادی تەمەن ٢٥ ساڵ، خالید کەمەری تەمەن ٢٧ ساڵ و پەیام ڕەنجبەر تەمەن ٢٧ ساڵ، لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی هێرشی هیزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ ماڵەکەیان و بە بەکارهێنانی توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرابوون.