ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، مەهدی جەوانمەردی و فەرهاد زەندی، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێهگولان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
هەروەها هەمان ڕۆژ، “چیاکۆ قوربەیی” خەڵکی شاری سنە لە کافەیەک لە شەقامی فەرەح لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هاوکات سادق کوردی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، ئەرسەلان میرەکی و فەرشاد سەیدی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهگولان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانیش، مەنسوور مەولوود پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە شوێنی کارەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، حەسەن خەلیلی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.