فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لەشارەکانی کوردستان
شەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۴   |  28-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ناسر ئەلیاسی، خەڵكی گوندی “بەیتاس”ی سەر بە مەهاباد، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەكەی خۆی و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر كردووە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی “ئومێد عەبدیخا” خەڵكی سەقز و “هێمن ڕەنجبەر” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵكی مەریوان لە لایەن هێزە حكوەمەتییەكانەوە دەستبەسەر كران چارەنووسیان نادیارە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردانیش، ئەیووب خوسرەوزادە، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی شاری بۆكان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و بەدوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ، زانیارییەك لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.