فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ
یەکشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۳   |  12-05-2024

ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان، لوقمان حاجی خۆش، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا”ی سەر بە شاری شنۆ، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و ئێستا چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە، ناوبراو لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لە لایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگ کراوە و دوای سەردانی بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.