درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۳   |  03-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی “عادل حاجی خەلانی” لە گوندی “سیسەر” لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، ناوبراویان بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە دەستیان داوتە شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و پشکنینی ماڵی ئەم هاووڵاتییە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەوەی بنەماڵەشی لەم بارەیەوە بێ ئەنجام بووە.