درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۳   |  19-09-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانان، خەلیل ئەسغەری، خەڵکی دیواندەرە و پووریا حسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “ڕەشی ئاوا”ی دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەیان داوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی خەلیل ئەسغەری و پووریا حسێنی لە بەردەستدا نییە.