فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۳   |  25-08-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ گەلاوێژ، “پویا ئیسفەندیاری”، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەڕە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و تا ئێستا لە مافی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە لە ڕێگای تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵیان بێ بەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  “پویا ئیسفەندیاری” بە هۆی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتیی و مانگرتنی پەرەستاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە لە نەخۆشخانەی شارەکان ڕوویداوە دەستبەسەر و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.