سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مەنیژە خوشنوود تەمەن ٥٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خوشنوود، هەوڵی ئەم بنەماڵەیە دوای چەندین جار سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان لە بۆکان و ورمێ بە مەبەستی ئاگاداریان لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی مەنیژە خوشنوود تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و ناوەندە ئەمنییەکان وەڵام دەرەوەی بنەماڵەی نەبوون و ئەم هۆکارە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی وەپاڵدراو دژی مەنیژە خوشنوود لە بەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، مەنیژە خوشنوود کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەەکەی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.