فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی شۆفیرانی مانگرتوو لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، عەتا عوزەیری، لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی دێهگولان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەكەی خۆی لە سنە دەستبەسەر كراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لە بنەماڵەی عوزەیری، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەتا عوزەیری و وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی ئەم شۆفێرە ناڕازییە بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوبراو تا ئێستاش لە دەستبەسەرگە دایە. جێگا ئاماژەیە، دەستبەسەر كرانی ئەم شۆفێرە بە هۆی بەشداری كردنی لە مانگرتنەكانی ئەم دواییانە و پشتگیری ناوبراو لە شۆفێرە ناڕازییەكان بووە. بە پێی نووسینی یەكەی دامەزراوەی پیشەیی بارهەڵگرەكان و شۆفێران، مانگرتنەكان لە یازدەیەمین ڕۆژدایە و هەروا درێژەی هەیە و لە ١٥٥ شاری ئێران بەردەوامە.