فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، “وەتەن دووستی” هونەرمەند و خەڵکی شاری پاڵە لە بەشی “زەڕین ئاباد”ی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە تەمەن ٣٦ ساڵە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا بەدواداچوونەکان بۆ بارودۆخی ناوبراو بێ وڵام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ وەتەن دووستی و هەروەها بارودۆخی مانەوەی ئەم هونەرمەندە، لەبەر دەستدا نییە.