فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
پێنجشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۳   |  11-07-2024

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “عەلی دانش” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و بە بەکارهێنانی توندووتیژی و شکاندنی دەرگای ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، قاسم چۆمەڵانی ناسراو بە (هەڵۆ)، خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی گەڕانەوەی لە بۆکان و لە شوێنێک بە ناوی “کلکی بەگزادان” لە نزیکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵدراو بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، محەممەد خالید ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “توانێ” و دانیشتووی “بندرە” سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.