فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە ئەهواز
شەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۳   |  11-01-2025

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شاری ئەهواز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد حەیدەری و عەبدولمالک حەیدەری” کە هەر دووکیان برا بوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، پێنج هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد سەیلاوی، عەلی خزرجی، خەلیل خزرجی، محەممەد مەروانی و ڕەزا شەموسی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کرابوون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاییەک لەسەر ئەو تۆئمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان، شوێنی ڕاگیرنیان و هەروەها هۆکاری دەستبەسەر کرانیان لەبەر دەستدا نییە.