فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شاری بۆکان
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، لەدرێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شاری بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەباح ئەمینیان، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی ئەمشارە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر دوکانەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندووتیژی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.