فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
سێشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۳   |  21-01-2025

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری (دووکانی کابینێت سازی) محەممەد سوهرابی، تەمەن ٣١ ساڵ و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” و دەستبەسەریان کردووە.
ناوبراو لە ڕەوتی ئەو بزووتنەوەیەدا دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ١٦ مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندراوبوو. هەروەها هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری فەردین مەحموودی تەمەن ٣٠ ساڵ و لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە ماڵەکانیان پشکنیون و دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانیاندا گرتووە.