شەڕی نێوان میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتەشی ئیسرائیل درێژەی هەیە و لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کە شەوی سێشەممە ١٥ڕەشەممە، نزیکەی ٣٠ مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەی کریات شەمونە لە باکووری ئیسرائیل کراون.
هێزی بەرگریی ئیسرائیل لانیکەم ١٠ مووشەکی تێک شکاندووە کە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە ئاراستەی ئەو وڵاتە کرابوون.
ئیسرائیل لەو ڕاگەیەندراوەدا زیادی کرد، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل شارۆچکەی تەیابەی باشووری لوبنانیان کردە ئامانج کە حیزبوڵڵای لوبنان هێرشەکانی ئەم دواییەی لەوێوە دەست پێکردبوو.
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی حوولا لە لوبنان ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کە کوژراون.