لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە، نەخۆشخانەی ئەندونێزییان گەمارۆ دا. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە پێشڕەوی لە باکووری غەززە و پاش گەمارۆدانی نەخۆشخانەی شەفا، گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە، نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیشیان بەتەواوەتی گەمارۆ داوە. وتەبێژی ئیدارەی بێهداشتی غەززە کە لەژێر چاوەدێڕیی حەماسدایە، باسی لەوە کردووە کە بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە، هێرشە بەردەوامەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەندونێزی، کوژران و برینداربوونی ١١٢ کەسی لێ کەوتووەتەوە. پاش گەمارۆدرانی نەخۆشخانەی ئەندۆنێزی و جێگیرکرانی تانکەکانی ئیسرائیل، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ نەخۆش لەم نەخۆشخانەیەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسر لە باشووری غەززە گوازراونەتەوە. ئەرتەشی ئیسرائیل پێشتر بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ ڕایگەیاند کە گرووپی حەماس، بۆ ڕاگرتنی بارمتەکان، ئەنباری چەکوچۆڵ و مەقەڕی سەربازی ،کەڵکی لە نەخۆشخانەکان وەرگرتووە. ڤیدیۆکان نیشانیان داوە کە نهۆمی ژێرەوەی نەخۆشخانەکان وەکوو مەقەڕی فەرماندەیی بۆ عەمەلیاتە جەنگییەکان بەکار دێت.