فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی فولادی حه‌وت ته‌په‌
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی بەفرانبار، كرێكارانی فولادی حه‌فت ته‌په‌ بۆ جارێکی دیکە له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواستەکانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شووش كۆبوونه‌وه‌.
به‌ێپی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فولادی حه‌فت ته‌په‌ له‌ دژی نه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخروه‌كانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌نیا پێداویستیه‌كانی ١٠ ڕۆژی مانگ دابین ده‌كات و ٢٠ ڕۆژی مانگ ئه‌بێ پاره‌ قه‌زر بكه‌ن و له‌ ژێر گوشارێكی سه‌خت و دژواردا دەژین.