فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیرکەتی نه‌وت و گاز
پێنجشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۱   |  19-05-2022

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وتوگازی ئه‌هواز، شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی نه‌وتوگازی كارون، مارون و ئاغاجاری بۆ چەندە مین رۆژ له ‌محه‌وەته‌یه ‌له‌ شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وەی نارەزایەتیان بەڕيوەبرد‌.

شایانی باسە کە كرێكارانی ئه‌م شێركه‌تانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی حەقدەست و پاداشته‌ كارییه‌كانیان و نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شێركه‌تانه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه پێشتر بڕیار بووه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٥٧ له‌سه‌د حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد بكرێت به‌ڵام ئێستا ١٠ له‌سه‌د زیاد كراوه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.‌